لە گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی تەرمی هاوڵاتیەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە دراوسێکانی هەستیان بە بۆنێکی نامۆ کردوە لە ماڵەکەیەوە هاتوە.
سێ شەممە، ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دوای ئەوەی دانیشتوانی گەڕەکی سەرچنار هەستیان بە بۆنێکی نامۆ کردوە لە ماڵی دراوسێکیانەوە، پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس و چوونە ناو ماڵەکە تەرمی پیاوێکیان دۆزیەوەتەوە کە ئاسەواری خوێن بە جەستە و دەموچاویەوە دیاربووە و لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتیە خەڵکی سوریایە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان هیچ ڕونکردەنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردەوە.