حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند


فەرمانگەی میدیا و زانیاری کاتی پشوەکانی سەری ساڵی نوێی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

سێ شەممە، ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە کە لە ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ تا ڕۆژی ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ لە سەرجەم ناوەندە حکومیەکان پشووی فەرمییە و لە فەرمانگە خزمەتگوارییەکانیشدا دەوام بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ڕۆژی یەک شەممە،  ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ دەوام دەست پێ دەکاتەوە. 




PM:03:31:23/12/2025