"ئەنجومەنی وەزیران ڕێکەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم بۆ ساڵی داهاتووش درێژدەکاتەوە"


ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بە زۆرترین دەنگ ڕێکەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو درێژ دەکاتەوە.

سێ شەممە، ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندوە، کە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردراوە ڕێکەوتنی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتووش درێژبکاتەوە و بەهەمان شێوەش پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی ناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە بن بۆ بەغداد وەک داهاتی نانەوتی.

هەر لەو کۆبونەوەی ئەمڕۆدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ١٠،  و بە پێی زانیاریەکان باسی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ نەکراوە لە کۆبونەوەکەدا.  




PM:04:07:23/12/2025