پێنج شەممە کاتی قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی ئۆتۆمبێل دیاری دەکرێت


کۆمسیۆنی هاوکاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ زانیاری نوێ لەسەر قۆناغی دووەمی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ  ئاشکرا دەکات، کە ڕۆژی پێنج شەممە دیاریدەکرێت کەی دەست بە قەرەبوکردنەوەی ئۆتۆمبێل و دووکانەکان دەکرێت. 

سێ شەممە، ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی ئامارێکی کۆمسیۆنی هاوکاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، ژمارەی زیانلێکەوتوانی ئۆتۆمبێل بەردەوام لە زیادبوندایە و پێشتر ٦٥١ ئۆتۆمبێل تۆمارکرابوون و ئێستا ژمارەکەی بەرز بۆتەوە بۆ ٦٦٢ ئۆتۆمبێل، کۆمسیۆنەکە پێشبینی دەکات بە تێپەڕینی کات و بەردەوامی گەڕان ژمارەکە زیادتریش ببێت. 

بە پێی زانیارییەکان، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان بە پێی جۆر، مۆدێل، نرخ و جۆری زیانەکە بە ئۆتۆمبێلەکە خەمڵاندن دەکرێت و قەرەبوو دەکرێنەوە. 




PM:04:35:23/12/2025