سبەی بۆ باوەڕدارانی کریستیان دەکرێتە پشوو


لە پارێزگای کەرکوک، سبەی چوار شەممە، بۆ فەرمانبەرانی باوەڕدارانی کریستیان پشووی فەرمییە.

سێ شەممە، ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند "سبەینێ ٢٤ کانوونی یەکەم دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت، تەنها بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا".

بە پێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ مانگ، لە سەرجەم فەرمانگە حکومەییەکاندا پشووی فەرمیە، بە بۆنەی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ). 






PM:06:09:23/12/2025