سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەخت لە گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوورییەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، عێراق، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری پارتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەیزرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات کرد، گرنگی یەکخستنی پێگەکان لەنێوان هێزە نیشتمانییەکاندا، هەروەها کارکردن بە دیدێکی یەکگرتوو کە بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراقدا بگونجێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە "گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوورییەکان کرایەوە بەپێی ئەو کاتەی دیاری کراوە، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان لەخزمەتی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیدا".