کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە باران و بەفر دەبارێت و دەشڵێت" بەفری ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان زیاتر دەبێت".
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە " ئەم شەو نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوە شەو هەتا سبەی بەیانی لەم ناوچانەی خوارەوە".
دەشڵێت" لە گەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوریە بەرزەکان لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم پاشان کەش ئاسایی دەبێتەوە لەکاتەکانی سبەی نیوەڕۆی چوار شەممە".
تێبینی: بەفری ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان زیاتر دەبێت.
هەروەها بڕی بارانی پێشبینیکراوی لە هەندێک ناوچەکانی هەرێم راگەیاند کە بەمشێوەیەن:
سەنتەری شاری هەولێر بارانی پێشبینیکراو (١-٢)ملم
بەشێک لە ناوچەکانی دەشتی هەولێر تا سنوری کۆیە (٣-٥)ملم
سلێمانی بارانی پێشبینیکراو (٢-٣) ملم
هەڵەبجە بارانی پێشبینیکراو (٣-٥)ملم
کەلار بارانی پێشبینیکراو (٤-٧) ملم
کفری بارانی پێشبینیکراو (٤-٩) ملم
کەرکووک بارانی پێشبینیکراو (٢-٤)ملم
ئاماژەی بەوەشداوە کە بارانی ١٢ کاتژمێری رابردوو هەندێک لەناوچەکانی هەرێم بەمشیوەیەیە:.
١- هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
٢- پیرمام ٠.١ ملم
٣- چەمچەماڵ ٠.٨ ملم