کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە وجەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و مەودای بینینیش کەم دەبێت".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە   کەشی ئاسمان لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت وەکاریگەری شەپۆڵەکە لەسەر پارێزگاکانی  هەولێر و دهۆک کۆتای هاتووە بەڵام لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاکو دوای نیوەرۆ لە پاشان کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە . بەگشتی ناوچە شاخاوییەکان ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان . 

ئاماژەی بەوەشکردووی کە پلەکانی گەرما  کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

ئاشکراشی دەکات سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت  و مەودای بینین /  لەنێوان ( ٩ – ١٠ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ  :١٦  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ١١ پلەی سیلیزی

گەرمیان  : ١٨ پلەی سیلیزی





AM:10:08:24/12/2025