باران و تەم و دابەزینی پلەی گەرما دەستپێدەکات

کەشناسی عێراق بە وردی پێشبینی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئەگەری بارانبارین و زیادبوونی تەم و دابەزینی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی عێراق، بڵاویکردووەتەوە "سبەی پێنجشەممە، کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت بۆ تەواو هەور، هەروەها تەمی بەیانی دروست دەبێت کە وردە وردە لە ڕۆژدا نامێنێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، مەودای بینینی ئاسۆیی دەبێت (٦-٨) کیلۆمەتر، تەمیش (٢-٤) کیلۆمەتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی پێنجشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: سلێمانی ١٢، دهۆک و هەولێر ١٣، نەینەوا و کەرکوک ١٥، ئەنبار، سەلاحەدین و دیالە ١٧، بەغدا، نەجەف، کەربەلا، واسیت، بابل، ١٨، دیوانیە، ١٩ ، ەسرە ٢٠.

ئاماژەی بەوەشکرد: "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێت لەگەڵ هەوری پەرشوبڵاو و تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و دواتر وردە وردە لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نامێنێت. کەشوهەوای ناوچەی باکور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم. پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور و لە ناوچەکانی باشووریشدا پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت و مەودای بینینی ئاسۆیی دەبێت (٦-٨) کیلۆمەتر و لە تەمدا (٢-٤) کیلۆمەتر".

کەشناسی عێراق دەشڵێت "شەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند لە ناوچەی باکور، هەروەها ئاسمانی ڕوون دەبێتەوە لە ناوچەی باشور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە ناوچەی باکور، و هاوشێوەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور".

ڕوونیشی کردەوە، "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمانی ساف دەبێت. بای باشووری ڕۆژهەڵات مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت (٣٠ بۆ ٤٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور. پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزدەبێتەوە". 




PM:12:12:24/12/2025