بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە'' بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵەوە دەوامکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕادەگیرێت.''
هاتووچۆی سلێمانی، هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، بەبۆنەی نزیک بوونەوەی کۆتایی ساڵ، لەمڕۆوە چوارشەممە ٢٤ی کانونی یەکەم، دەوام رادەگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا کۆتایی هاتنی پشووە رەسمییەکان لە دوای سەری ساڵ هیچ جۆرە پسوڵەیەک لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نابڕدرێت.
هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت'' ئەو هاووڵاتییانەی لەو ماوەیەدا مامەڵەکانیان تووشی سزای دواکەوتن دەبێت دەبەخشرێن لە سزای دواکەوتن، کە ئەمەش بە پێی ناوەڕۆکی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم.''