بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگه‌یاند'' بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، لەماوەی ساڵێكدا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی ٤٢٪ كەمیكردوه.''
غالب محه‌مه‌د، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤، خواست له‌سه‌ر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی ١٩١٢ مێگاوات بوە و لە مانگەكەدا بەتێكڕایی هەشت كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە".
وتیشی'' ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی (پڕۆژەی روناكی) لە مانگی ١٢ خواست لەسەر بەكارهێنانی كاره‌با بە بەراورد بە ساڵی رابردو دابەزیوە بۆ (١١٠٧ مێگاوات )، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی ٤٢٪ كەمیكردوە.''
سەبارەت بە هۆكاری كەمبونەوەی خواست، بەڕێوەبەرایەتی شتی كارەبای سلێمانی ده‌ڵێت'' لە ئێستادا هاوڵاتیان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكاردەهێنن بۆیە خواست كەمیكردوە.''
پڕۆژەی رووناکی یەکێکە لە پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تاوه‌كو ئێستا له به‌شێكی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراوه.