ئەمڕۆ، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنوس کە باسی لە هۆکار و سەرپێچیەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرد دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنوس، لە پاش لافاوەكەی چەمچەماڵ، راپۆرتێكی بڵاوكردوە، هۆكاری لافاوی بۆ پڕكردنەوەی رێڕەوەكانی ئاوی باران گەڕاندەوە لەلایەن کۆمپانیای بەڕێزەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای دەستپاكی سلێمانی داواكراوە كە چووە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر لەبنكەی پۆلیسی دادگای سلێمانی راگیراوە، دواتر بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادكرا، بەڵام مۆبایلەكانیان بۆ نەگەڕاندووەتەوە، تۆمەتەکەی ئاراستەشی کراوە ناوی خۆی هێناوە بە " ئەندازیار ".
لەلای خۆشیەوە سەنتەری میترۆ سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت" ئەگەر وەرگرتنی مۆبایلەكە، وەك بەڵگەی تۆمار لە لێكۆڵینەوە بەكاربێت، ئەوە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەرییە کە نابێ دیكۆمێنت و زانیاری و بەیاننامەو پەڕاوگەكانی رۆژنامەنووس بە بەڵگەی تۆمەتباركردن لە دژی بەكاربهێنرێت.''