نەخۆشخانەی هیوا لە کاتی پشووی فەرمیدا، دەوامی ئاسایی دەکرێت


لەگەڵ ئەوەی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستاندا ڕاگەیاندرا، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا چارەخوازەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە دوو ڕۆژ دەوامی ئاسایی لە نەخۆشخانەکەدا دەکرێت و بەشی فریاکەوتنیش ٢٤ کاتژمێر کراوەیە. 

چوار شەممە، ٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی سەرجەم چارەخوازەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ئەم مانگە واتا دوو شەممە و سێ شەممە، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن و چارەسەر وەربگرن لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنن " دەمانەوێت هاوکار و یارمەتی دەری نەخۆشان و تووشبوانی شێرپەنجە بین، هاوکات بەشی فریاکەوتن بە پزیشک و کارمەندان ٢٤ کاتژمێر لە دەوامی فەرمییدان، لە هەر حاڵەتێکی تێکچونی باری تەندروستی دەتوانن سەردان بکەن، چارەسەری پێویست وەربگرن".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە کە  ڕۆژی یەکشەممە، ٤ كانوونی دووەم ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی لە نەخۆشخانەکە وەک سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە ڕۆژی ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ تا ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان پشووی فەریمە و لە ناوندە خزمەتگوزاریەکان دەوام بەشێوەی ئێشگری بەردەوام دەبێت. 




PM:08:29:24/12/2025