ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنەکەی پرۆسەی ئاشتی درێژ دەکرێتەوە


ماوەی کارکردنی کۆمیسێۆنی "یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" بە هۆکاری تەواو نەبوونی نووسینی ڕاپۆرتەکان کارەکانی بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ کردەوە.

چوار شەممە، ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، کۆمیسێۆنی "یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" بۆ ٢٠ـەمین جار کۆبۆوە و بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمیسێۆنەکە لە قۆناغی نووسینی ڕاپۆرتدا بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆمسیۆنەکە بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو مانگ، چونکە ڕاپۆرتەکان تا ٣١ کانوونی یەکەم ئامادە نابن.

هەروەها لە کۆبونەوەکەدا دوو سیمینار پێشکەشکرا لە بارەی "شیکاری ئەو وتارانەی لە کۆبونەوەکاندا پێشکەش کرابوون". 

لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا پێویستە ئەو ڕاپۆرتانە ئامادە بکرێن کە پێشنیازی چارەسەری پارتە سیاسیەکانیان تێدایە بۆ پرۆسەکە و دواتر لەلایەن تیمی نوسینەوە تاوتوێ دەکرێت و ڕاپۆرتی کۆتایی کە ڕێکخستنی یاسایش لە خۆدەگرێت دەنوسرێتەوە. 
 
کۆمیسێۆنی "یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" لە ٥ ئابی ٢٠٢٥ دەستی بەکارکردن کردوە و ٤٨ ئەندامی هەیە، ماوەی کارکردنی  تا ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ ـە، بەڵام دەتواندرێت بۆ ماوەی دوو مانگ کارەکانی درێژ بکرێتەوە و ئەمڕۆ ئەو بڕیارەدرا.



PM:09:11:24/12/2025