کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە


کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ئەم شەوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە.

چوار شەممە، ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەشی پێشبینی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند "کەش بەگشتی بۆ ئەم شەو سەقامگیر دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی درەنگانی شەو تا بەیانی بەتایبەتی لەهەندی لەناوچە دەشتاییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر".
بەڕێوبەرایەتیەکە ڕێژەی بارانباریزنی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی (کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تا ٩:٠٠ شەو)  بەم شێوەیە بڵاوکردوەتوە:

سلێمانی: ٧.٦ ملم
چەمچەماڵ: ١.٦ ملم 
بازیان:٠،٤ ملم 
دەربەندیخان: ٦،٢ ملم 
حاجی ئۆمەران: ٤،٨ملم
هەڵەبجە: ٢ ملم
هەلشۆ: ٠،٢ ملم 
کەلار: ٠.٤ ملم 
میدان: ٠،٢ ملم 




PM:11:05:24/12/2025