کەشناسی: دووبارە بەفر و بارانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی هەرێم، بڵاویدەکاتەوە'' ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی کانونی یەکەم، ئاسمان بەگشتی نیمچه هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١- ٢ پلەبەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.'' 

سەبارەت بە سبەی، هەینی ٢٦ی مانگ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەو نمە باران لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات (پارێزگای هەلەبجە ) دەست پێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا، پاشان کاریگەری دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکێش دەگرێتەوە. 

هەروەها بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە ناسەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆڕێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەنزم بوونەوە دەکەن لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیا کاندا  و بەفرێکی کەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوویە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت.  

ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە  بە ١ بۆ ٢ پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ  :١١  پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٤ پلەی سیلیزی




AM:11:36:25/12/2025