ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی کانونی یەکەم، وەهبیە شەوکەت نووسەری دیاری هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد، کە خاوەنی ٣٧ کتێبە لە چەندین بواری کۆمەڵایەتی و ئازادی ژنان نووسراوە.
ناوی تەواوی وەهبیە شەوكەت محەمەدە، لە ١٤-٢-١٩٤٤ە شارۆچكەی دوزخورماتوو لەدایك بووە، باوكی خەڵكی سلێمانیە و دایكی خەڵكی شاری كفریە. بەهۆكاری فەرمانبەریەتی باوكیەوە لە شارۆچكەی دوزخورماتوو، بۆماوەیەك لەو شارە دەبن. دكتۆرە وهبیەش لەوێ لەدایك دەبێت.
دکتۆرە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا دەبێـە ئەندامی حیزبی شیوعی ئێراقی. زۆرترین كار و چالاكی لەناو كۆمەڵەی ئافرەتان و حیزبی شوعیدا ئەنجام دەدات. لە ساڵی ١٩٩٦دا چۆتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی پزیشكی شەش ساڵ لە مۆسكۆ دەمێنێتەوە. پاشان لە ساڵی ١٩٧٣كۆلیژ تەواو دەكات و دەچێتە بەریتانیا لەوێ راهێنانی پزیشكی تەواو دەکات و لە ساڵی ١٩٧٩ دەگەرێـەوە كوردستان.
لەساڵی ١٩٩١ بەهۆكاری باوەربوونی بە فكری راستەقینەی ئازادی ژن و بەهێزی بیری نەتەوەیی، لە ماوەیەكی كورتدا ئاشنایەتی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا دروست دەكات. لە ساڵی ١٩٩٣لەسەر بانگهێشتنامەی (پارتی کرێکارانی کوردستان) پەكەكە دەچێتە شاخ و لە زەلێ بەشداری لەكۆنگرەی ژناندا دەكات.
دكتۆرە وەهبیە جگە لە زمانی كوردی. شارەزایی لە زمانی عەرەبی و روسی و توركی و ئینگلیزی و فەرەنسی هەیە. چەند كتیبی لە روسیەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی عەرەبی. بەنموونە پەرتوكی " میدیا ". لە گشتیدا ٣٧ پەرتوكی هەیە كە ١٧ پەرتوكیان چاپكراوە ئەوانەی تریان چاپ نەكراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٠، خەڵاتی شەهید ساکینە جانزس پێبەخشرا، ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان دەبخشرێت بە ژنێک، لە پای کارو خەبات و بەرهەمەکانی خەڵاتی ئەمساڵی شەهید ساکینە بەخشرایە دکتۆرە وەهیبە شەوکەت.
دكتۆرە وەهبیە لە دوای چوار ساڵ مانەوەی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان، لە بەرواری ١١-١-١٩٩٩ دەچێتە كەنەدا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ دەگەرێـتەوە كوردستان و ماوەیەكی زۆر كاری پزیشكی دەکات.