زانیاری تایبەت لەسەر ئەو بەفرو سەرمایەی ناو شارەکان دەگرێتەوە


شارەزایەکی بواری کەشناسی هەرێم زانیاری ورد لە بارەی بەفربارینی کۆتایی ئەم مانگە دەخاتەڕوو.

ئاراز جبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور کە بارستە هەوایەکی ساردی لەگەڵدا ئەبێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەمەوە ٢٩ی کانوونی یەکەم شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٨ تا ١٢ پلە بەجیاوازی ناوچەکان نزمدەبنەوە ، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکاندا بەگوێرەی کاریگەری ئەو بارستە هەوایە لەسنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر لەبەرزی ٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە و لەسنوری ئیدارەی راپەرین لەبەرزی ٦٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە و لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکوری گەرمیان لەبەرزی ٧٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەفر ئەبارێت".

هەروەها دەشڵێت" کاریگەری شەپۆلی بەفر بارینەکە تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ٣٠ ی کانوونی یەکەم بەردەوامی ئەبێت و کاریگەری شەپۆلی سەرما و شەختە و بەستن تا کۆتای هەفتە رۆژی هەینی ٢ی کانوونی دووەم بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما لەشەواندا لەناوچە شاخاویەکاندا ٨ تا ١٥ پلە بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبنەوە و لەسەنتەری شارەکان و ناوچە نزمەکان ٢ تا ٥ پلە بۆ ژێر سفری سەدی ، رێژەی بارینی بەفر لەم شەپۆلەدا بەگوێرەی بەرز و نزمیەکان لە ٥ سەنتیمەتر تا ٦٠ سەنتیمەتر ئەگەر هەیە" .

سەنتەری بەشێک لە شار و شوێنانەی ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت لەم شەپۆلەدا ( سەنتەری شاری سلێمانی ، دهۆک ، زاخۆ ، سۆران ، ، سیدەکان ، شەقڵاوە ، رەواندز ، ئاکرێ ، بارزان ، قەسرۆک ، کۆیە ، ڕانیە ، قەڵادزێ ، بەرزنجە ، چوارتا ، ماوەت ، عەربەت ، چەمچەماڵ ، سەنگاو ، بازیان ، سورداش ، قەرەداغ ) لەگەڵ زۆر شوێنی دیکە کەلێرەدا نەمان نوسیوە بەهۆی زۆری ناوەکانەوە بەڵام لەسەرەوە بەرزیەکەمان بۆ دیاریکردوون خۆتان ئەتوانن ئەگەری بەفر بارینەکە".





PM:03:13:25/12/2025