بەهۆی گرفتێکی تەکنیکیەوە کارەبای هەرێم بڕی ١٠٠٠ مێگاوات کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رۆژی پێنج شەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم لە راگەیاندراوێکدا هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە " بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی ١٠٠ مێگاوات کارەبا".
لە راگەیەندنەکەدا هاتووشە " هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە".
بەپێی ئامارێکی ئەمساڵ ٢٠٢٥ ی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی کارەبا دەگاتە زیاتر لە ٤ ھەزار مێگاوات کارەبا.
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بێت، چارەکێکی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، بەم پێیەش تا کاتی ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا رۆژانە شەش کاتژمێر کارەبا دەبڕرێت.