بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت " بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار مەکەن، چونکە لە چەندین شوێندا تەم هەیە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبووەتەوە".
پێنج شەممە، ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت " بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەورووبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)".
" ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ" بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ وا دەڵێت.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی باران بارین لە ناو شار و لە دەروەی شاریش بەفر بارین دەستی پێکردوە و ماوەی دوو شەوە ناو شارەکان تەمومژ هەیە.