پسپۆڕێکی کەشناسی لە بارەی تەمومژەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "ئەم تەمەی ئێستا هەیە لەگەڕەکە نزمەکانی شاری سلێمانی و هەندێ شوێنی دیکە تەمی تیشکدانەوەیە ئەم جۆرە تەمە ماوەیەکی زۆر ئەمێنێتەوە بەهۆی ساردبوونەوە و بەرزی شێ لەرووی زەویدا دروستەبێت".
پێنج شەممە، ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئەم شەو تەمومژێکی چڕ شاری سلێمانی گرتۆتەوە و مەوادای بینین کەم بۆتەوە، ئاراز جەبار، پسپۆڕی کەشناسی، لە بارەی ئەم تەمومژەوە ڕایگەیاند "کاتێک کەش جێگیرە و خێرای با سفرە یان کەمە ، جیاواز لەتەمەکانی دیکە لەهەوایەکی نزمدا دروستەبن وەک ئەوەی ئێستا هەیە لەگەڕەکەکانی سەرەوە هیچ تەمێک نیە و تەمی تیشکدانەوەکە ئەبینرێت لەسەر گەڕەکەکانی خوارەوە ماوەی مانەوەیشی زۆرەبێت تا ئەوکاتەی خۆر هەڵدێت و ڕووی زەوی گەرمەبێتەوە ئەو تەمە ئەمێنێتەوە".
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی کردەوە کە بۆ پێویستی زۆر نەبێت ڕێگای دەرەوەی شار بەکار نەهێنن و لە ناوشاریش بە خێرایی کەم و لایتی تەمەوە هاتوچۆ بکەن.
سەرۆکی بەشی پێشبینی لە دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.