فڕۆکەخانەی سلێمانی بە هۆی ئەو تەمومژە چڕەی سلێمانی گرتۆتەوە و مەودای بینینی کەمکردۆتەوە، گەشتەکانی ڕاگرت.
پێنج شەممە، ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەشێ پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاگاداریەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایدەگەیەنێت "ئاگاداری هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە، بەهۆی ناجێگیری کەشو هەوا و بوونی تەمێکی زۆر، گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕوودەدات، و بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان سەردانی ماڵپەڕی فەرمی فڕۆکەخانە بکەن".
هەروەها فڕۆکەخانە گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەک پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی ٠٧٧٠٢٢٢٩٩٩٠