بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەلەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی ) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا، پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ''.
هەروەها، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە کەشناسی دەڵێت'' بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.''
هەروەها لە ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت.
پلەکانی گەرماش بە نزیکی ٢ تا ٤ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٣ پلەی سیلیزی