ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه'' داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له زیاتر له ١٨ ملیار و ٧٣٤ ملیۆن و ٧٨٨ هه‌زار دیناره.''
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ٢٠ کانونی یەکەم تاوەکو ٢٦ی کانونی یەکەم، ئاشكراکرد کە به شێوه‌یه‌ك ١٨ ملیار و ٧٣٨ ملیۆن و ٧٨٨ هه‌زار و ٥٩٣ دینار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ١٥ ملیار و ٦٨٦ ملیۆن و ٩٧ هه‌زار و ٨٣٦ دیناری واتا ٨٤٪ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی سێ ملیار و ٤٨ ملیۆن و ٦٩٠ هه‌زار و ٧٥٧ دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی ١٦٪ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.