رووداوێکی قورسی هاتوچۆ لە قەڵادزێ روودەدات.. وێنەکە ببینە


لە ئەنجامی رووداوێکی قورس لە مەرزی کێلێ لە قەڵادزێ کەسێک گیان لە دەستدەدات و هەشت کەسی تر بریندار دەبن.

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەسەر رێگای مەرزی کێلێ، نۆ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە شۆفێرەی ئۆتۆمبیلەکەیە، هەروەها چوار ژن و دوو پیاو دوو منداڵیش برینداربوون.

چوار لە بریندارەکان لەبەر سەختی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون. رووداوەکە بەهۆی تیژ لێخوڕینەوە بووە. 

مەرزی کێلێ لە قەزای پشدەر لە ئیدارەی راپەڕین، یەکێکە لە بەرزترین خاڵە سنورییەکانی کوردستان و عێراق، لە وەرزی زستاندا بەفرێکی زۆری لێدەبارێ و کەش و ھەوایەکی زۆر ساردی ھەیە.

مەرزی کێلێ لە قەڵادزێ ٢٢ م دورە و لە شاری سەردەشت لە رۆژھەڵاتی کوردستان ١٨ کم دورە.

وێنەی شۆفێرەکە





PM:06:39:26/12/2025