گەشتوگوزاری هەرێم: پێشبینی هاتنی ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەکرێت


وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی هاتنی ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەکات بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە و ئاماژە بەوە دەکەن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هاتنی گەشتیار زیادی کردوە. 

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەینی، ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "هەرچەندە هێشتا داتا و ئاماری فەرمی لەسەر هاتنی ڕێژەی گەشتیاران لەبەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی هاتنی تەوژمی گەشتیاران بەتایبەت لە ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا و قەرەباڵغی بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆمان دەردەكەوێت كە چەندە زیاتر لە سەری ساڵ نزیك ببینەوە ژمارەكە زیاتر هەڵدەكشێت".

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زاینی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق و لە ئێرانەوە گەشیار ڕوو لە هەرێـمی کوردستان دەکەن، بە پێی ئامارەکان ساڵی ٢٠٢٥ ڕێژەی گەشتیار لە ١٥٪ بۆ ٢٠٪ زیادی کردوە بەراورد بە ٢٠٢٤، پێشبینی دەکرێت بۆ سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٦ ئەو ڕێژەیە زیادتر بکات. 




PM:07:48:26/12/2025