خێزانێکی کورد لە ڕێگای چوون بۆ عەمرە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوون و قوربانی هەیە


خێزانێکی دانیشتووی هەولێر بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ویسویانە بچن بۆ عەمرە و لە ئەنبار توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوون و ئەندامێكی خێزانەکە گیانی لە دەستداوە.

هەینی، ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، شەش ئەندامی خێزانێک و هاوڵاتیەکی تر، لە کاتی چوون بۆ عەمرە لەسەر ڕێگای ئەنبار خۆیان کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا و لە ئەنجامدا، ژنێک گیانی لە دەستداوە و سەرنشینەکانی تریش بریندارن، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " تەندروستی بریندارەکان باشە و ڕێگری هەبوو لە ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە، بەڵام دواتر پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەوە کرد و کێشەکە چارەسەرکرا و بڕیارە هەر ئەمشەو تەرمەکە بگەڕینرێتەوە هەولێر".

بە پێی زانیارییەکان ئەو خێزانە خەڵکی ناحیەی پردێن و دانیشتووی شاری هەولێرن.




PM:08:13:26/12/2025