بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێشبینی دەکرێ لە دوای نیوە شەو شەپۆلێکی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم ببارێت".
هەینی، ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی بڵاوکراوەی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، زۆرترین باران بارین لە ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا لە بازیان و کەمترینیش لە سلێمانی بوە.
ڕێژەی باران بارین بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ٠.١ملم
ئاکرێ: ٠.٦ ملم
سۆران: ٠.٨ ملم
بازیان: ١.٨ ملم
هەڵشۆ: ٠.٢ ملم
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوبەرایەتییەکە "شەپۆلێکی نمە باران و بارانی مام ناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت لە کات و شوێنی جیاواز وە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی زیاد دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت".