ئاسایشی ناوخۆی حەلەب باس لەوە دەکەن، هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا بە دوو موشەک هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی پشکنیان.
هەینی، ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سەرەڕای بوونی ئاگربەسی کاتی لە حەلەب، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، کە سەر بە هێزەکانی هەسەدەیە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند "یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانمان، لە نزیک چوارڕیانی ئەل شیهان، به دوو مووشەکی RPG-7کرایە ئامانج، کە لەلایەن چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریاوە ئەنجام درابوو، ئەوەش بووە هۆی شکاندنی ئاگربەست، له دوای ئهو هێرشە، هێزهكانمان بە شێوەیەکی سنووردار بەرپەرچیان دانەوە و مافی ڕەوای خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بەکارهێنا و وهڵامی هێرشهكهیان دایهوه".
هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکان لە دوای سەردانی شاندێکی تورکیا لە ٢٢ کانوونی یەکەم دێت کە پێکهاتبوو لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت)سەردانی دیمەشقیان کرد لەگەڵ هاوتاکانیان و سەرۆکی کاتی سوریا کۆبونەوە، دەستیپێکردۆتەوە.
لە بارەی هێرشەکان فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ووتی'' گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردوەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بازنەی شیحان لە ناو شاری حەلەب".
تا ئێستا هاوڵاتیەک بە هۆی هێرشەکەوە گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.