گروپێک چەکداری سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، کەمێک لەمەوبەر هێرشیان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەستپێکردەوە و تۆپبارانی ناو کۆڵانەکان دەکەن.
شەممە، ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئاژانسی هەوار نیوز کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە "بە لایەنی کەمەوە سێ تۆپ لە دەوروبەری کۆڵانەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود کەوتون، و چەکدارەکان ویستویانە لە کۆڵانی جەلای باشوری شێخ مەقسود خەڵک لە ماڵەکانیان دەربکەن و خاڵی سەربازی دروست بکەن".
بەر لە ئەنجامدانی ئەم هێرشە لە هەواڵێکی دیکەدا هەمان سەرچاوە بڵاوی کردوەتەوە، کە هێزێکی سەر بە حکومەتی سوریا چەکی قورس و تانک دەگوازنەوە بۆ نزیکی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی ناوخۆی حەلەب ڕایانگەیاند "لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانمان، لە نزیک چوارڕیانی ئەل شیهان، به دوو مووشەکی RPG-7کرایە ئامانج، کە لەلایەن چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریاوە ئەنجام درابوو، ئەوەش بووە هۆی شکاندنی ئاگربەست، له دوای ئهو هێرشە، هێزهكانمان بە شێوەیەکی سنووردار بەرپەرچیان دانەوە و مافی ڕەوای خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بەکارهێنا و وهڵامی هێرشهكهیان دایهوه".