هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب: حکومەتی کاتی سوریا بەرپرسە لە هەر ئەنجامێکی خراپ


هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ئێستا ڕاگەیاندراوێکی بە پەلەیان بڵاوکردەوە و دەڵێن "هێرشێکی قورس دەکرێتە سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود"

شەمە، ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕاگەیاندراوێکی بە پەلە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بڵاوکراوەتەوە و ڕایدەگەیەنن "گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، ئاگربەست لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەخەنە ژێر پێیان و هێرشیكی دژواریان بە چەکی قورس بۆ سەر هەردوو گەڕەکە دەست پێکردوە و دۆخەکە ئاڵۆزە، حکومەتی کاتی بەرپرسیارە لە هەر ئەنجامێکی خراپ".

کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە " بە لایەنی کەمەوە سێ تۆپ لە دەوروبەری کۆڵانەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود کەوتون، و چەکدارەکان ویستویانە لە کۆڵانی جەلای باشوری شێخ مەقسود خەڵک لە ماڵەکانیان دەربکەن و خاڵی سەربازی دروست بکەن".




AM:01:08:27/12/2025