هونەرمەند خالید ڕەشید هەواڵی کۆچی دوایی، نوسەر و ڕوناکبیر، دکتۆر جەمال ڕەشیدی برای بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت " برای گەورەمان د.جەمال رەشید ماڵئاوایی یەکجاری کرد لێمان، بریا دەستم بشکایە و ئەم هەواڵەم نەنوسیبا'.
شەوی ڕابردوو ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، هونەرمەندی دیاری کورد، خالید ڕەشید، لە بارەی کۆچی دوایی دکتۆر جەمال ڕەشیدی برایەوە ڕایگەیاند" کاکم هەموو ژیانی خۆی بەبێ دەنگی و دوور لە میدیاکان بەسەر برد، نووسەری دەیان کتێبە لەسەر کوردستان و دۆزی نەتەوەی کورد بە زمانەکانی کوردی،ئینگلیزی، عەرەبی".
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرسەکەی ئەو هونەرمەندە وتویەتی هەینی "پرسەی پیاوان لە مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵە و پرسەی ژنانیش هەر لەهەمان گەڕەکە لەبەردەم ماڵی برای بەرێزم مامۆستا عەلی رەشید".
دکتۆر جەمال ڕەشید ڕۆژنامەنووس و نووسەری دەیان پەڕتووک تایبەت بە کوردستان و نامیلەکەی تایبەت بە منداڵانە و لە سەدەی ڕابردوودا بۆ چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری ئەوکاتە کاری کردوە.