زاخۆ.. لە کەمپێکی ئاوارەکانی ئێزدی شنگاڵ ئاگر دەکەوێتەوە


لە کەمپی باجد کەندال لە زاخۆ کە ئاوارەی ئێزدی شنگاڵی تێیدا نیشتەجێن، ئاگر کەوتەوە ونزیکەی ٣٠ دوکان سوتاون.


بە گوێرەی زانیارییەکان رۆژی شەممە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥  کاتژمێر چواری بەرەبەیانی لە دووکانەکانی کەمپی باجد کەنداڵ، لە دەڤەری سحێلا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتووەتەوە.

بە وتەی دانیشتووانی کەمپەکە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٣٠ دووکان بە تەواوی کەلوپەکانییەوە سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی زاخۆ لە هەوڵەکانی بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

کەمپی باجد کەندال زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی ئێزدی شنگالی تێدا نیشتەجێیە، کە لە دوای هێرش و داگیرکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.





AM:09:36:27/12/2025