میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەفر رنووی هێناوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تریش چارەنوسیان نادیارە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە، حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندوە" بەهۆی رنووی بەفرەوە لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت چوار کەس بوون بە ژێر بەفرەوە و بە گویرەی زانیاریەیکانیان گیان لەدەستدانی یەکیان پشتراست کراوەتەوە."
بە وتەی مەحبوبی، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان لە فریاکەوتنی مانگی سووری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئێستا تەنها تەرمی یەکیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدوای سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.