کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەوچە شاخاوییەکان، هاوکات لەناوچە نیمچە بەرزەکان کڕێوە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە."
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت" سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٢ پلەی سیلیزی