لە ناو بازاڕی سلێمانی تەرمی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە، کە ئاسەواری چەقۆ بە جەستەوەیەتی و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتیە خەڵکی باکوری کوردستانە.
شەممە، ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە شاری سلێمانی گەنجێکی خەڵکی باکوری کوردستان، تەرمەکەی بە مردویی لە هۆتێل تاجی پاشا لە ناو بازاڕی سلێمانی دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکان شەوی رابردوو ئەو هاوڵاتییە لەگەڵ هاوڕێیەکی بوە بە شەڕی و بە برینداری گەڕاوەتەوە بۆ هۆتێلەکە و دواتر لە لایەن کارگوزارێکەوە ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
سەبارەی بە ڕوداوەکە تا ئەم کاتە هێزە ئەمنییەکان ڕونکردنەوەیان بڵاو نەکردۆتەوە.