لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی بە هۆی ڕەنووی بەفرەوە گیانیان لە دەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش ڕزگار کران.
شەممە، ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە گوندی ئاڵیەمەران لە سنوری شاری میراوەی سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوار هاوڵاتی کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە و دووانیان گیانیان لە دەستدا و دووانیش ڕزگارکراون.
پرۆسەی گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانە لە لایەن خەڵکی ناوچەکە و شاخەوانان و تیمەکانی فریاکەوتنەوە ئەنجامدراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو هاوڵاتیەی گیانیان لە دەستداوە، یەکێکیان ناوی خەسرەو حەمزەپوورە و خەڵکی دۆڵەگەرمی سەردەشتە و ئەوی تریان ناوی کەماڵ خزری و خەڵکی پیرانشارە.