دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکانی سوریا هەواڵی گەیشتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان بۆ دیمەشقی بڵاوکردەوە، سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی سوریا ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.
عەلی ڕیفاعی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ڕاگەیاندنی سوریا، ڕایگەیاند'' بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە باس لە گەیشتنی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دەکەن و بە توندی ڕەتیان دەکەینەوە.''
لەلای خۆشیەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە'' ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەکەن مەزڵوم عەبدی لە دیمەشقە ڕاست نییە.''
ئەوەشیان ئاكشراکردوە، کاتێک دیاری کراوە بۆ ئەوەی مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بکات بەڵام بە سەرپەرشتی لایەنی ئەمریکی ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێڤین سلێمان، هاوسەرۆکی بەڕێوبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، ڕایگەیاند "نزیکەی چوار مانگە جووڵەی بەردەوامی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتی هەیە، کە ئامانجیان دروستکردنی پشێوی، ترس و ناسەقامگیرییە، لە دوای هێرشەکانی شەشی تشرینی یەکەمەوە، ئەو چەتانە لە دەوروبەری هەردوو گەڕەکەکە بە چەکی قورسەوە جێگیر بوون.''