سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگه‌یاند'' تۆمەتباری سه‌ره‌كی كوشتنی ئەو گەنجەی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی لە هۆتێلێکدا دۆزرایه‌وه ده‌ستگیركرا و ده‌ركه‌وت برای خۆیه‌تی.''
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراو شەوی رابردوو لەگەڵ براکەیدا دەمەقاڵێیان بووە، براکەی بە چەقۆ لێیداوە و چارەسەری وەرنەگرتووە و بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئه‌و هاوڵاتیه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 25 ساڵانه و خه‌ڵكی باكوری كوردستانه و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه به‌رده‌وامه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی کانونی یەکەم، لە هۆتێل تاجی لە هۆتێلێكی ناو بازاڕی سلێمانی دۆزراوەتەوە كە شوێنەواری چەقۆ بە جستەیەوە بوە و پاشانیش ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كرا.