پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند'' سبەی یەکشەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی ، ٢٠٢٥لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا پشووە و دەوام رادەگیرێت".
رێبوار تەها، وتیشی'' لە فەرمانگە حکومیەکان و زانکۆکان پشوو نابێت و دەوام هەیە.''
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و خوێندکاران دراوە بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی ئەم مانگە بە هۆی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینەوە لافاوێکی زۆر دروست بوو و لە هەندێک ناوچە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبوو.