کەشناسێک: کەشناسی بووە بە گاڵتەکردن

کەشناسێکی هەرێمی کوردستان، دەڵێت'' کەشناسی بووە بە گاڵتەکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست.''

ئاراز جەبار لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە'' بەراستی کەشناسی لەم وڵاتە بووە بە گاڵتەکردن بە خەڵک هەورێکی ئاسایی ئەبینن بۆ نمونە هەوری تەنکی سیروس لەئاسمانا دەرەکەوێ ئەڵێن ئەوە سۆپەرسێڵ بەرێوەیە و هۆشداری و ترس و تۆقاندنێک ئەنێنەوە.''

وتیشی'' ئەم زانیاریانە هەمووی لەئەستۆی کەناڵ و میدیاکانی راگەیاندنە کە زانیاری هەڵە لە کەسانێکەوە ئەگوازنەوە بەراستی بڵێم هیچ لەبواری کەشناسی و زانستی ئەم بوارە نازانن.'' 

ئاراس جەبار، باسی لەوەشکرد، کاتێکیش باسی ئەمانە ئەکەن هەندێ ئەڵێن ئەمە دژایەتیان ئەکەن بەڵام هەموو شتێ سنوری خۆی هەیە.'' 

باسی لەوەشکرد، دیمەنی ئێستای ئاسمانی ناوچەکە هەیە کە هەورێکی ئاساییە بەڵام هەندێک کەس دەلێن ئەوە هەوری سوپەرسێلە لەکاتێکدا هەموو ئەم هەورانەی ئێستا هەیە بارانی ئاسایی و مامناوەندیان لێئەبارێت نە تەرزە و بارانی بەخوڕ نە هەورە بروسکەیان نیە هیچ مەترسیەکیش لە ئارادا نیە بۆ لافاو بارانێکی ئاساییە. 




PM:10:34:27/12/2025