کەشناسیی هەرێم، رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو و رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند'' ئەمشەو شەممە ٢٧ی کانونی یەکەم، پێشبینی دەکرێت کاریگەری شەپۆلی سەرما و باران لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی هەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی دەبێت".
کەشناسیی دەڵێت'' خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان بە چالاکی بەردەوامی دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و کڕیوەی دەبێت، ئەو ناوچانەی پێشبینیدەکرێت بۆ ئەمشەو بەفر و کڕێوەی هەبێت (سیدەکان، حاجی ئۆمەران، ناوچە سنورییەکان، شیلادزێ، دێرەلوک، دەڤەری بارزان، مێرکەسور، پێنجوین و چەند ناوچەیەکی تر)