پارەی مووچەی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە کە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وتی" ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی  ( ٢٠٢٥/١٢/٢٨ ) بڕی (٩٤٢،٨٤٥،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ١٢ کۆتایی هات و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١٠ وەردەگرن و مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ بە وتەی وەزیری دارایی عێراق " نابێت هەرێم باسی بکات لەبەر ئەوەی عێراق کێشەی نەختینەی پارەی هەیە".




PM:12:30:28/12/2025