بەشێک لە چیای هەیبەت سوڵتان بە هۆی بارانەوە داڕوخا

‌وێنەکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بڵاوکراوەتەوە

هاتوچۆ لە شەقامی چیای هەیبەت سوڵتان بە هۆی بارانبارینی بەردەوامەوە کە بوەتە هۆی داڕمانی چیاکە وەستاوە.

یەک شەممە، ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، تاریق حەیدەر، قایمقامی قەزای کۆیە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "بەهۆی داڕووخانی بەشێکی چیاکەوە بۆ سەر شەقامەکە، هاتووچۆ بە تەواوی وەستاوە، تیمەکان چوونەتە شوێنەکە و پاکی دەکەنەوە".
قایمقامی قەزاکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەو ڕێگایە بەکار نەهێنن، چونکە ئەو بەردانەی کەوتوون گەورەن و پێویستە ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن.

 ماوەی چوار ڕۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و بە پێی پێشبینیەکان تا چەند ڕۆژی داهاتوو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت. 




PM:02:21:28/12/2025