وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو".
یەک شەممە، ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی خشتەی بڵاوکراوەی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان تیایدا هاتوە " ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە ٣١ ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".
وەزارەتی دارایی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە "بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان".
لە کاتێکدا لە ڕۆژەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ داین، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی دوو مووچەی ئەم ساڵەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نیە.
لیستی مووچە: