ئەو
حاجیانەی ئەم ساڵ چوونە حەج و بە فڕۆکە گەشتیان کردوە و بە ڕێگای وشکانی
گەڕاونەتەوە، لە لایەن حەج و عومرەی عێراقەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.
یەک
شەممە، ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی
کوردستان، ڕایگەیاند "حەج و عومرەی عێراق ئاگاداری کردینەوە، کە سێ هەزار و ٤٤٣
حاجی هەرێمی کوردستان قەرەبووەکە دەیانگرێتەوە"، قەرەبوەکە بۆ هەر حاجییەک ٨٠
هەزار دینارە.
لە
بارەی کاتیی دابەشکردنی پارەکەوە، وتەبێژی حەج و عومرە وتویەتی "وەرگرتنی
پارەکە دەکەوێتە ساڵی نوێ، هەروەها هەوڵ دەدەین دابەشکردنە بەشێوەیەک بێ نزیک بێت
لە شوێنی دانیشتنی حاجیانەوە، بۆ ئەوەی بۆ ئەو بڕە پارەیە ناچار نەبن ڕێگای دوور
ببڕن".
ئەو
ژمارە حاجیەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە لە کاتێکدا لە ئەنجامدانی حەجدابوون وجەنگی
دوازدە ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرسا و ڕێگای ئاسمانی داخرا، ناچاربوون بە
ڕێگای وشکانی و بە پاس بگەڕێنەوە.