مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕۆژی چوارشەممە دابەش دەکرێت.

یەک شەممە، ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ڕۆژی چوار شەممە ٣١ کانوونی  یەکەم ٢٠٢٥ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت"

لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای  ١تەمووزی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و لە سبەینێوە تا ڕۆژی چوار شەممە سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن. 




PM:05:23:28/12/2025