ئیدارەی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا، ڕایگەیاند'' سەركۆنەی بەکارهێنانی هێز دەكات لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی حکومەتی کاتی سوریا لە دژی خۆپیشاندەران.''
ئیدارەی خۆسەری یەکشممە ٢٨ی کانونی یەکەم لە بەیاننامەیەكدا، بڵاویکردەوە'' ئەمە یەکەمجار نییە ناوچەکانی سوریا روبەڕوی هێرش و پێشێلکاری لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ببنەوە، دوێنێ شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب و پێشتریش باشوری سوریا و ناوچەکانی دیکە روبەڕوی هەمان رەفتار بوونەوە.''
هاوکات، حکومەتی کاتی بە بەرپرسیار زانی لەو کارانە، کە هەمان ئەو سیاسەتە سەرکوتكارییە بەرهەم دەهێنێتەوە کە سوریاییەکان لە دژی راپەڕین.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت''' ئەم هەڵسوكەوتانە بەربەستێکی راستەقینە لە بەردەم هەر دیالۆگێک یان کۆدەنگییەکی هەمەلایەنەی نیشتمانی دروست دەكەن.''
ئەمە لە کاتێکدایە، دانیشتووانی شار و گوندەکانی کەنارو و ناوخۆی سووریا، ئەمڕۆ یەک شەممە لە خۆپێشاندانێکی ئاشتییانەی فراواندا دژی سیاسەتەکانی حکومەتی گواستنەوە (ئینتقالی) لە سوریا هاتنە سەر شەقام، ئەم خۆپیشاندانە کە چەندان شارو شارۆچکەی گرتووە ئامانج لێیان ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان، چەسپاندنی فیدراڵیزم و مافی چارەی خۆنووسین.