بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، ڕایگەیاند'' کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بەردەوامە.'' بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە.
کەشناسی هەرێم یەکشەممە ٢٨ی کانونی یەکەم، بڵاویکردەوە'' ئەمشەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران و بەفر بارینەی هەیە بەردەوام بێت و سبەی دووشەممە پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی جەمسەری سارد هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان ئەمەش وا دەکات پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە بکات.''
ئاماژە بەوەشکراوە، بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان ناوچە سنوورییەکان لە ژێر سفر و سەنتەری پارێزگاکان لە سفر نزیک دەبێتەوە .
ئەم شەو پێشبینی دروست بوونی دیاردەی تەم هەیە تا کاتەکانی بەرەبەیان کاریگەریەکەی دەمینیتەوە.
رێژەی باران بارین بە ملم ئەمرۆ لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاکو ٩ شەو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان :
هەولێر ١٥.٦ ملم
پیرمام ٣٥.٤ ملم
سلێمانی ١٨.٣ ملم
چمچماڵ ١٣.٣ ملم
دهۆک ٣.٢ ملم
زاخۆ ٠.٢ ملم
شەمامک ٩.٤ ملم
کەرکوک ٦.٨ ملم
خانقین ١٧.٢ملم
دوز خورماتو ٦ ملم
ئاکرێ ١٦ ملم
بامەرنی٥.٤ ملم
بارزان٢٠.٥ ملم
بازیان١٨.٦ ملم
دەربەندیخان٢٤.٨ ملم
کەلار ٩.٨ملم
خەبات ٩.٤ ملم
مەیدان١٩ ملم
سۆران ١٤.٧ ملم