ئەمەریکا ڕەیان کلدانی خستە لیستی سزاکانیەوە

ئەمریکا، دووبارە رەیان کلدانی خستە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەوەی بەشدارە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا. 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ڕێگەی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکییەوە، ڕایگەیاند''  دووبارە رەیان کلدانی، سەرکردەی گروپی چەکداری بابلیۆنی خستە لیستی سزاکانیەوە.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ١٨ی تەموزی ٢٠١٩دا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەپێی یاسای ماگنیتسکی بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ سزای بەسەر ڕەیان کلدانیدا سەپاند. 

تۆمەتەکانیش بریتین بوون لە ساڵی ٢٠١٨ ڤیدیۆیەک بڵاو بووەوە کە تێیدا ڕەیان کلدانی گوێی هاووڵاتییەک دەبڕێت. 

هەروەها. خانووەکانی شارۆچکەی بەتنایای تاڵان کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر زەویی کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەدا گرتووە و فرۆشتوونییەتی، ڕەیان کلدانی بە گەورەترین کۆسپ دەزانرێت لەبەردەم گەڕانەوەی کۆچبەرە ناوخۆییەکان بۆ دەشتی نەینەوا. 

رەیان کلدانی لە ساڵی ٢٠١٤ گروپی چەکداری بابلیۆنی دامەزراند بە بیانووی شەڕی داعش، بەڵام لەو کاتەوە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی بەرەو ڕوو بووەتەوە.

ئەم لیستە ئەو کەس و لایەنانە دەکاتە ئامانج کە بەشدارن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گەندەڵی، تیرۆر و هاوکاری لەگەڵ ئێران.




PM:10:48:28/12/2025